“بێدەنگی حكومەت هێرشەکانی ئەمریکا دژی حەشد دووبارە دەکاتەوە”

ئەم بابەتە 154 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەحمەد عەلی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بێهەڵوێستی حکومەت بەرامبەر بۆردومانەکەی ئەمریکا، دەرگا بەڕووی دووبارەبوونەوەی تاوانی لەم شێوەیە دەکاتەوە.

ئەحمەد عەلی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، بێدەنگییەکی گوماناوی هەیە لەلایەن حکومەتەوە بەرامبەر بەو تاوانەی ئەمریکا دژی دەستەی حەشدی شەعبی ئەنجامیدا.

وتیشی: هەتا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دژی ئەو تاوانەی ئەمریکا رانەگەیەندراوە.

باسی لەوەشکرد، حکومەت پێویستە هەڵوێستی ئاشکرا و راشکاوی هەبێت بۆ رێگریکردن لە ئەمریکا بەتایبەت کە لێکۆڵینەوەکان دەریانخست، بۆردومانەکە لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجامدراوە نەک لە دەرەوە.

پێنجشەممەی رابردوو ئەمریکا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سنوری عێراق و سوریای کرد کە لەلایەن کۆمەڵە چەکدارەکانی سەربە ئێرانەوە بەکاردەهێنرێن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک