دوو قائیمقام و دوو بەڕێوەبەری نوێی ناحیە دەست بەکاربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەردوو قائیمقامی نوێی سیدەکان و چۆمان و هەردوو بەڕێوەبەری نوێی ناحیەکانی وەرتێ و بارزان سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکاربوون.

رۆژی پێنجشەممە، 21-12-2023، لەبەردەم رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی سوێندخواردنی هەردوو قائیمقامی نوێی سیدەکان و چۆمان و، هەردوو بەڕێوەبەری نوێی ناحیەکانی وەرتێ و بارزان، بەڕێوەچوو.

هەر یەکە لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و قائیمقامی هەردوو قەزای مێرگەسوور و رەواندزیش لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربوون.

لە رێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە ئیحسان عەبدولقادر چەلی قادر، وەکو قائیمقامی نوێی سیدەکان؛ ئەحمەد بارزان عەلی نەبی، وەکو قائیمقامی نوێی قەزای چۆمان؛ شۆڕش حەسەن حەمد، وەکو بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی وەرتێ و پێرس سەعید محەممەد وەکو بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بارزان سوێندی یاساییان خوارد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا