هەڵبژاردن و تەعریبی نوێ

بەشداری کردن لە پرۆسەی دەنگدان لە کەرکوک و موسڵ و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم؛ بە ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی لەقەڵەم دەدرێ و پەیوەست بوونی گەلی کورد دەردەخات بە مەسەلەی خاک و بوونی نەتەوەیی خۆیەوە کە چەرخێک کار بۆ ئاسمیلاسیۆنی دەکرێت و بە سیاسەتی شۆڤێنییەت هەوڵی سڕینەوەی دەدرێت و لەسەر ماڵ و خاکی خۆی دەربەدەر دەکرێت؛ لە رابردوو سەدام و بەعس هەموو رێگەیەکیان گرتەبەر بۆ لەناوبردن و قڕکردن و دەربەدەرکردنی کوردانی کەرکوک، جۆرەها سیاسەتی ئینکاریکردنیان بەسەردا سەپاندن و کەچی کورد لەسەر خاک و ئاوی خۆی هەرمایەوەو نەفەوتا وەک ئەوەی ئەوان کاریان بۆ سڕینەوەی یەکجاری دەکرد.

لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ٢٠٠٣ کورد بۆ ماوەیەک گەیشتەوە بە حەق و حقووقی خۆی بەڵام هیچیان بە قانون جێگیرنەکرابوو گرفتە نەتەوەییەکان هەربەردەوام بوون.

لەدوای ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ جارێکی تر کورد لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم پەراوێزخران .

باری عەسکەرتارییەت بەسەر ژیانی مەدەنی زاڵ بوو؛ لەو چوارچێوەیەداجۆرێک لە تەعریبی نوێ وەک دەرهاویشتەدەرکەوت. کوردان پەراوێزخران لە کەرکوک و خورماتوو ناوچەکانی دی مادەی ١٤٠ دەستوری عێراق، بەهۆی ئەوەی پێگەی کورد لە دەسەڵاتی خۆجێیی لاوازببوو؛ حاکمییەت لەدەست کورد نەمابوو.
عەقڵیەتی شۆڤێنییەتی عەرەب بەسەر گشت بوارەکان زاڵ بوو، کە مەترسی جدی بوو لەسەر برایەتی گەلان و پێکەوەژیان.

ئەمڕۆ ١٨ی ١٢ کەدەکاتە رۆژی دەنگدان؛ رۆژی بەگژاچونەوەی سیاسەتی تەعریبی نوێییە.
رۆژێکە کە کورد دەکاتەوە بەخاوەن هەژموونی بەڕێوبردن خاک و ئاوی خۆی.

بۆ کورد گرنگە سودمەندبێت لە پرۆسەی دیموکراتی و بەشداری لە هەڵبژاردن و خەباتی مەدەنی. لەو رێگەیەوە دەتوانێ بەهێزی نەرم کۆتایی بە سیاسەتی تەعریبی نوێ بهێنێو وجودی خۆی دەرخات کە نەتەوەیەکە خاوەنی راستەقینەی خاک و ئاوی خۆیەتی.

رێبین عومەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا