جەنابی سەرۆكی پارتی چاوەڕێی فیلمی زیاتر بكە

ئەگەر ئەو ڕۆژەی مخمور ئازاد كرا لە وتارێكدا ستایشی ڕۆڵی ھێزی پێشمەرگەو دژە تیرۆری سلێمانی دژە تێرۆری ھەولێرت بكردبایە بە بێ جیاوازی ئێستا دوژمنانی كورد نەیان دەكردی بە فیلم و گەلیش ئەوەی قبوڵ نەدەكرد، ئەگەر تۆزێك لە غروریەت و خۆ بەگەورە زانین تواچعت نواند بووایە ئێسا لە مزگەوتەكانەوە پاڵپشتیت لێدەكرا نەك شەقەی بەرماڵ و جێشتنی ئەو مەجلیسانە دەبوو كە پشتگیری بەڕێزت دەكەن…

ئەگەر لە پێش واژۆ كردنی عقدە (٥٠) ساڵیەكە ڕاوێژت بە ھێزە كوردستانیەكان و شارەزایان بكردبایە ئێستا نە دەبوی بە فیلم بە دەست مووچە خۆرەو توركیاو عێراقەوە.

ئەگەر لە ڕیفراندۆم ھەموو ڕۆڵەكەت بۆ خۆت داگیر نەكردبایە بە بیری تەسكی حیزبیانە ڕەفتارت نە كردبایەو حزبەكانت بكردبایە بە شەریك و ڕاوێژت بە شارەزایانی ولاتەكەت بكردبایە نە دەبووی بە فیلمی ڕیفراندۆم.

ئەگەر ئێستاش دەست ھەڵ نەگریت لە داگیر كاری ھەولێر و حزبەكان بە قەبارەی دەنگەكانیان نەكەی بە شەریك ئەگەر بە دەنگی شەقەی بەرماڵەكەی مزگەوتی (ئیسرا و میحراج ) گوێت نەزرینگابێتەوە دەبیت بە فیلمێك كە ھەرگیز چاوەڕوانت نە كردبێت.

ئەگەر ئەم ھەموو تەنەزولە و ئەم ھەموو داگیركاریەی لە توركیای قبوڵ دەكەی یەك ڕبعی لە عێراق قبوڵ بكەی وەزعی خەڵك باشتر دەبێت و كوردستانیش لە داگیركاری توركیا ڕزگار دەكەی جارێكی تر خۆت ناكەیەوە بە فیلم.

ئەگەر لە ناو حكومەتە قۆرغكاریەكەت ڕۆڵی تەواوت دابا بە حیزبەكانی شەریكت و تاك ڕروانە ڕەفتارت نە كردبایە ئێستا نە دەبووی بە فیلمی بەڕێوبردنی وڵات.

ئاری خالید

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا