دووبارە بۆ ماڵەوە

بەگوێرەی بیردۆزی پلان گێڕی بێت، هەرشتێك كە رودەدات پیلانگێڕییەكی لەپشتەوە وەستاوە، ئەوە مرۆڤە گەشەی بەو میتۆدە داوە بۆ ئاراستەكردنی ژیان و كۆنترۆڵكردنی تەواوی ئەو جومگانە كە چاوی لەسەریەتی.

“گروپێك چەند كەسێك یاخود ماسۆنیەت، یان دەوڵەتانی خاوەن ڤیتۆ، یا جی 7 و جی 20 و داڤۆس و كۆنگرەی میونشن و هتد..

یاخود سەفەقانی پشتەوەی زلهێزەكان دنیا؛ ئەم جەنگە بایلۆژییەی ئێستا ئاراستە ئەكەن لە جەمسەرەوە بۆ جەمسەر!

دەست لە ژیانی بچوكترین مەخلوقیش وەرئەدەن و پێوەدەنگی دەكەن.

ئەوەتا گومانی زۆر لەسەر ئەوە هەیە كە ڤایرۆسە بێكاریگەرەكەی پێشوی كۆرۆنای ١٩٤٤ وەها تاویان داوە كە بەتەواوی لەدنیادا بێ پاسپۆرت و بێ حسابكردن بۆ سنوور و نەتەوەكان گەشتی خۆی بە بەربڵاوی دەكات.

لە ساڵی 2019 وڵاتانی خاوەن هەژموونی جیهان ئەوانەی كە ئێستا بیر لەوە ئەكەنەوە بەرەو هەسارەیەكی تر هەڵبێن..!

ئەم جەنگی مردن و كەم كردنەوەی مرۆڤیان دەستپێكردووە؛ وا بەرەو دووساڵ دەچێت لە رێگەی یٔیرهابی بایلۆژییەوە، رۆحی مرۆڤەكان هەڵدەكێشن بۆ ؟!

ژیانی مرۆڤایەتیان بە تەواوەتی خستۆتە رسكەوە.

روونە كۆرۆنا ئاراستە ئەكرێت هەرجارەو لە كیشوەرێك كاری خۆی دەكات!

واقعەو هەیە و بەربڵاوبۆتەوە و بۆتە مەترسی جددی لەسەر خودی ژیان لەسەر ئەم هەسارە یە دا؛ بە نادیاری كاری خۆی دەكات و پەلەی نییە.

دیقەت بدەن ستراتیژی روبەڕوبوونەوەكەشی جگە لە ساغ كردنەوە و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ كاڵا هیچییتر نییە.

ئەمەی كە بەچاوی خۆمان دەیبینین، پیلانگێڕییە لە رووی مرۆیی و تەندروستی و سیاسی و سەربازی و ئابورییەوە؛ كێبڕكێیە بۆ دروستكردنی بازاڕی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی دەوڵەتانی خاوەن هەژموون كە بەگشتی چاویان لە قوتدانی سیستمی ئابوری جیهانە.

ئەمە جەنگی كەم كردنەوەی مرۆڤ و هەڵلوشینی ئابوریەكەیەتی، كە بەنادیاری لە ٢٠١٩ بەردەوامە.

ئەم جەنگە بایلۆژییە جارێ كۆتایی نەهاتووە، تازە بەتازە خۆی گەرم كردووەتەوە، وادیارە وازوو كۆتایشی نایەت، ناچار یٔێمەش بۆ ماڵەوە.

لە پیناو سەرخستنی یٔەجێندای سیستمی سەرمایەداری نوێ كە مرۆڤ، كەمتر لە رۆبۆت دەبینێت لە جیهانە دەستكردەكەی خۆیدا.

رێبین عومەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا