ئەمڕۆ وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی مووچە وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش گەیشتنی بەشێک لە قەرزەکەی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی بڵاوکردەوە و بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە مووچەکانیان وەربگرن.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2023، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، یەکەی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی مانگی ئەیلوول (9) وەربگرن.

هەر بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، رۆژی شەممە 16ـی کانوونی یەکەم دابەشکردنی مووچە بەردەوامی دەبێت وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە، فەرماندەیی بەرگری فریاکەوتن و زێرەڤانی مووچەکانیان وەردەگرن.

رۆژی 10ـی کانوونی یەکەم، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رەزامەندیدراوە لەسەر ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لەرێگەی بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا