لەبارەی دیارنەمانی بڕێک دراوی ناوخۆیی بانکی ناوەندی ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە9ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دیارنەمانی بڕێکی زۆر دراوی ناوخۆیی ڕەتدەکاتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد،” دەنگۆی دیارنەمانی بڕێکی زۆر دراوی ناوخۆیی و بەقاچاخبردنی بۆ وڵاتانی دراوسێ ڕەتدەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پێداویستی ئابوری عێراق و ڕێکاری پێویست دیناری عێراقی چاپ دەکرێت.

جەختیکردەوە، بانکی ناوەندی تاکە دامەزراوەیە، کە وردبینی لە چوار لایەنەوە بۆ دەکرێت کە بریتییە لە دیوانی چاودێری دارایی، کۆمپانیای وردبینی نێودەوڵەتی، لیژنەی وردبینی ناوخۆیی و لیژنەی وردبینی دەرەکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا