ڕێگایەک بەهۆی ڕژانی نەوتی رەشەوە داخرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕێگای کلکە سماق، بەهۆی ڕژانی نەوتی رەشەوە داخرا.

ئەمڕۆ شەممە20ی نیسان، هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری تانکەر تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی، بەهۆی کرانەوەی قوفڵی بەتاڵکردن ڕێژەکەی زۆر نەوتی ڕەشی ڕژاندە سەر ڕێگاکە، بەهۆیەوە ڕێگای کلکە سماق داخرا”.

ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانی هاتووچۆی کۆیە و بەرگری شارستانی هەوڵی خاوێنکردنەوەی ڕێگاکە دەدەن و دوای پاککردنەوەی بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، تا کاتی کردنەوەی ڕێگاکە شۆفێران دەتوانن ڕێگای سماقوڵی یان هەیبەت سوڵتان بەکاربهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا