پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران بە سەردانێك گەیشتە روسیا و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبوەوە.
لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا، رۆژی پێنجشەممە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە مۆسكۆ، لە لێدوانێكیشدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، مۆسكۆ و تاران روانگەی هاوبەشیان بۆ پرسی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكە هەیە و لەزۆر پرسی هەرێمیشدا یەك بۆچوونی هاوبەشیان هەیە.
وتیشی، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆكی روسیا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان تاوتوێ دەكەن، دۆزی فەڵەستین و راگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیلیش بۆسەر غەززە تەوەری سەرەكی دیدارەكانی دەبێت لەگەڵ لێپرسراوانی روسیا.