بەهۆی باڵندەیەکەوە گەشتێکی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشێندرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، باڵندەیەک گەشتێکی گرنگی هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو بۆ بەشداری کۆنفرانسێک بچنە ئیماڕات.

شەوی رابردوو، بڕیاربوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە چەندین وەزیر و بەرپرسی حکومی سەردانی ئیمارات بکەن بۆ بەژداریکردن لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی بزنسی عێراق – بەریتانیا کە بڕیاربوو لە دووبەی ئەنجام بدرێت، بەڵام باڵندەیەک بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەیان.

ئەو فڕۆکەیەی شاندەکەی حکومەتی لەسەربووە لە هێڵی (فلای دووبەی) بووە، سەرەتا پێیان ووتراوە کە گەشتەکە کەمێک دوادەکەوێت بەڵام دواتر وتوویانە کە ئەمڕۆ ناتوانن گەشتەکە بکەن و دواخراوە بۆ کاتێکی دیکە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکە، کوندەپەپوویەک بووە کە خۆی کێشاوە بە بەشێکی هەستیاری فڕۆکەکەدا و تیمی فڕۆکەوانی و تەکنیکی، بەهۆی هەستیاری شوێنەکەوە گەشتەکەیان دواخستووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا