داوا دەکرێت پارتەکەی حەلبووسی هەڵبوەشێندرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی عێراق، یاداشتێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە و داوای لێکردووە بە پارتەکەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە.

بەگوێرەی داواکارییەکەی هێمن تەحسین حەمید کە ئاراستەی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی کردووە، محەمەد حەلبووسی بو پارتەکەی (تەقەدووم) بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەیەکی ئەمریکی بەناوی BGR تۆمەتبارکردووە و دەڵێت، حەلبووسی بەبێ رەزامەندی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کاروباری پارت و رێکخراوە سیاسییەکان، پارەی رەوانەی ئەو کۆمپانیایە کردووە.

هێمن تەحسین لەبارەی داواکارییەکەیەوە رایگەیاند، “لە بەشەکەمان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دۆسییەی ناردنی پارە لەلایەن پارتی (تەقەدووم) کە حەلبووسی سەرکردایەتی دەکات، بۆ پارتێکی دەرەکی”.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری سیاسی و رێکخراوەکان ئەوەشی راگەیاندووە، ئەنجامی لێکۆڵینەوکانی لیژنەکەیان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێت و ئەوان رادەسپێرن بە بڕیاردان لەژێر رۆشنایی یاسای ژمارە 36ـی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی ساڵی 2015.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا