هێنری کیسنجەر، دیپلۆماتکاری باڵای ئەمریکی لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێنری کیسنجەر، دیپلۆماتکاری باڵای ئەمریکی، شەوی چوارشەممە بە کاتی ناوخۆیی ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە ویلایەتی کۆنێتیک-ی ئەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد.

کیسنجەر، وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەژێر ویلایەتی دوو سەرۆکی جیاوازی ئەمریکا کاری کردووە.

کیسنجەر رۆڵێکی مەزنی گێڕاوە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا و بە درێژایی سەدەیەک لە ژیانی. توانیویەتی سەرکردایەتی کۆشکی سپی ئەمریکا بکات لە کێشەو ململانێ دەرەکییەکانی وڵاتەکەیدا.

کیسنجەر لە ساڵی 2023، سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمریکای کرد بۆ بەیجین-ی پایتەختی چین و لەوێ لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کۆبووەوە.

لە ساڵانی 1970 و لە گەرمەی شەڕی ساردی نێوان زلهێزەکانی جیهان، کیسنجەر وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی سەرۆک ریچارد نیکسن کاری کردووە.

کێسنجەر بەرەگەز ئەڵمانییە و لە 27ـی ئایاری  1923 لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، لە ساڵی 1938 لە ترسی نازییەکانی ئەو وڵاتە، لە ئەمریکا گیرساوەتەوە و رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە.

رۆڵی ئەم کەسایەتییە لە پرسە گرنگەکانی وەک شەڕی سارد و جەنگی ڤیێتنام و پرۆسەی ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوین زۆر دیار و ئاشکران، وە بە ئەندازیاری رێکەوتن نامەی کامپ دەیڤد-ی نێوان ئیسرائیل و میسڕ دەناسرێت.

سەرەتا ئەندامی پارتی دیموکراتەکان بوو، پاشان لەم پارتە کشایەوەو بوو بە ئەندامی پارتی کۆمارییەکان، لە راستیدا کیسینجەر خەونی ئەوەی ھەبوو کە رۆژێک لە رۆژان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەربژێر بکات بەڵام لەبەر ئەوەی لە دایک بووی ئەمەریکا نەبوو ئەو ئاواتەی نەھاتە دی.

کیسنجەر لە ساڵی 1973 بە هاوبەشی لەگەڵ لی دوک زۆ-ی ڤیێتنامی، خەڵاتی ئاشتی پێبەخشراوە. مشتومڕی زۆر لەبارەی ئەو خەڵاتەوە کرا و زۆرێک پێیان وابوو کە کیسنجەر شایستەی ئەو خەڵاتە نیە چونکە وڵاتەکەی لەو ساڵەدا، بەنهێنی کەمبۆدییای بۆردوومانکرد، هەر بۆیە دوو ئەندامی لیژنەی باڵای دەستنیشانکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ، بەهۆی پێدانی خەڵاتەکە بە هێنری کیسنجەر، دەستیان لەکارکێشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا