جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بەرنامەیەکی زۆر باش دانراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە27ی تشرینی دووەم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە  دوو بژاردەی خستەڕوو، کە یەکێکیان کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنە.

عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاشکرایکرد،” پشتیوانیمان لە داواکارییەکانی مامۆستایان کردووە و پەیامەکانیان گەیشتووەتە حکومەتی هەرێم و عێراق، لەهەمان کاتیشدا ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر بە خوێندکاران و پرۆسەی خوێندن و پشتیوانی لەوانیش دەکەین”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای دەستپێکردنەوەی دەوام کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن یەکێکە لە بژاردنەکان و درێژکردنەوەی کاتی خوێندنیش بژاردەیەکی دیکەیە بەڵام لاوازە چونکە بەوشێوەیە دەوام دەچێتە هاوینەوە.

جەختیکردەوە، بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بەرنامەیەکی زۆر باش دانراوە، بەڵام چاوەڕوانی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا