ئیسرائیل: تا هەینی هیچ بارمتەیەک ئازاد ناکەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەرچەندە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگربەستەکەی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام راوێژکارێکی ئاسایشی نیشتیمانیی ئیسرائیل رایگەیاندووە، کە پێش رۆژی هەینی هیچ بارمتەیەکی ئیسرائیلی و فەڵەستینی ئازاد ناکرێن.

کەسووکاری بەشێک لە بارمتەکان لە چاوەڕوانی بینینەوە و ئازادکردنی ئازیزانیاندا بوون و هیواداربوون ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێک لە بارمتەکان ئازادبکرێن.

دوێنێ چوارشەممە ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەستێکی چوار رۆژە لە غەززە رێککەوتن لەبەرامبەر ئازادکردنی 50 بارمتە و رێگەدان بە تێپەڕبوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاوڵاتییانی کەرتی غەززە.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، ئیسرائیل لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی 50 هاوڵاتیی خۆی، رازیبووە بە رادەستکردنەوەی 150 زیندانیکراوی فەڵەستینی.

تا ئێستا دیار نییە کەی ئاگربەستەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنی میسڕی بە ئاژانسی رۆیتەرزی ووتوە، پێشبینی دەکرێت ئاگربەستەکە لە رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی بەکاتی ناوخۆی ئیسرائیل و فەڵەستین دەستپێبکات.

هەرچەندە دوێنێ دانووستانەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە راگەیاندنی ئاگربەست بەڕێوەدەچوو، بەڵام سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە بەتەنها لەو رۆژەدا زیاتر لە

300 پێگەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسی کردووەتە ئامانج.

میدیاکانی فەڵەستینیش دەڵێن، ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگ، شاری خان یونسی لە باشووری کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج و لە دوو هێرشدا بۆسەر ئەو ناوچەیە، 15 کەس کوژران و چەندین هێرشی دیکەش بۆسەر کامپی ئاوارەکانی جەبەلییە و نوسەیرەت  ئەنجام دراوە.

لەبارەی ئاگربەستەکەوە حەماس دەڵێت، 50 بارمتە ئیسرایل لە بەرامبەر 150 ژن و منداڵی فەلەستینی کە لە ئیسرائیل زیندانی کراون ئازاد دەکرێن. حەماس ئاماژەی بەوەشکردووە، سەدان بارهەڵگر کەلوپەلی مرۆیی و پزیشکی و سووتەمەنی دەچنە ناو غەززە، ئەمە لەکاتێکدا ئیسرائیل هەموو گەشتە ئاسمانییەکان بەسەر باشووری غەززەدا وەستاندووە و ڕۆژانە ناوچەی دژە فڕین بۆ ماوەی شەش کاتژمێری لە باکووری کەرتەکە رادەگەیەنێت.

رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەپاش حەوت هەفتە لە شەڕو پێکدادانی بەردەوام گەیشتە ئەنجام. رێکەوتنەکە بە نێوەندگیری ئەمریکا و قەتەڕ و میسڕ و وڵاتانی جیهان بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی هاوڵاتییانی مەددەنی لە کەرتیی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

کاترین رووسێل، سەرۆکی رێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان- یونیسێف دوێنێ چوارشەممە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا رایگەیاند، غەززە “مەترسیدارترین شوێنی جیهانە بۆ منداڵان”. چونکە بەپێی زانیارییەکانی رووسێل، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە پێنج هەزار و 300 منداڵی فەلەستینی کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا