شاندێکی سەربازی ئەڵمانیا سەردانی بارەگای هێزەکانی حەفتایان کرد لە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لە سلێمانی، فەرماندەیی هێزەکانی حەفتای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد و هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەڵمانیا تاوتوێکران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2023، شاندێکی سەربازیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای هێزەکانی 70یان کرد لە سلێمانی و لەلایەن مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی گشتیی هێزەکەوە پێشوازیان لێکرا.
سەردانەکە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ماوەی ئەرکی ئەقید “دێریک بۆڵینگەر”، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا بوو لە کوردستان کە بڕیارە ئەقید “وۆلف ئەلیکساندەر هامپ” شوێنی پڕبکاتەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی 70 وێڕای سوپاسکردنی ئەقید دێریک بۆڵینگەر لەپای ئەو خزمەتەی پێشکەشی کرد لەماوەی ئەرکەکەیدا لە هەرێم، هاوکات بەخێرهاتنی ئەقید وۆلف ئەلیکساندەر هامپ-ی کرد بۆ هەرێمی کوردستان و گرتنە دەستی پۆستی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.

فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا لەبارەی سەردانەکەوە ئەوەشی خستەڕوو، لەچوارچێوەی ئەودیدارەدا کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بە بارودۆخی ناوچەکە بەتایبەت لە رووی سەربازییەوە تاوتویێ کران. هەروەها، هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەڵمانیا خرانە بەر باس و گفتوگۆ، بۆ ئەو مەبەستەش پلان و بەرنامەی نوێی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی ئەڵمانیا گفتوگۆی لە بارەوە کرا.

May be an image of 9 people and dais

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا