سودانی دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیری عێراقی ڕەتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە20ی تشرینی دووەم، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرانی پلاندانان، پیشەسازی و ڕۆشنبیری ڕەتکردەوە، کە لەدوای دوورخستنەوەی حەلبوسی لە پۆستەکەی پێشکەشیان کردبوو.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” وەک دوپاتکردنەوەیەک لەسەر ڕێبازی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی سیاسی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەل بە پێکهاتە و هێزە سیاسییەکانیانەوە و هاوتا لەگەڵ پابەندبوونەکانی حکومەت لە پشتیوانیکردن و بەردەوامیدان بە سەقامگیری سیاسی بەشێوەیەک کاریگەری لەسەر یەکگرتووی کۆمەڵگا نەبێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرانی پلاندانان، پیشەسازی و ڕۆشنبیری ڕەتکردەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ئەو بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەرسێ وەزیران دەست دەکەنەوە بە کارە جێبەجێکارییەکانیان بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەل.

لەکاتێکدا، ڕۆژی 14ی تشرینی دووەم، دادگای فیدڕاڵی عێراق، بەهۆی کێشەکانی ڕابردوو کە لە نێوانیاندا هەبوون ئەندامیەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتار لەیس دلێمی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە و بەهۆی کاردانەوەی بڕیاری دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی، لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، وەزیرانی پلاندانان، پیشەسازی و ڕۆشنبیری داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا