لە هەفتەی ڕابردوودا بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستووتەبازاڕەوە و نرخی دۆلار بەراورد بە هەفتەی پێشتر کەمێک دابەزیووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بانکی ناوەندی عێراق، لەماوەی پێنج ڕۆژی هەفتەی ڕابردوودا، بڕی یەک ملیار و143 ملیۆن و 53 هەزار دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر خستنەڕووی دۆلار کەمیکردووە.

ڕوونیکردەوە، زۆرترین خستنەڕوو لەڕۆژی یەکشەممەدا بووە کە 235 ملیۆن و 236 هەزار دۆلار بووە، کەمترین خستنەڕووش لەڕۆژی پێنجشەممەدا بووە کە 221 ملیۆن و 435 هەزار دۆلار بووە.

لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار ڕووی لە بەرزکردنەوە کرد و 100 دۆلار هاتە خوار 160 هەزار دیناری عێراقی، ئەمڕۆش شەممە18ی تشرینی دووەم لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 159 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، دواتر لەکاتی داختسنی بازاڕدا دابەزی و بەرامبەر بوو بە 158 هەزار و 750 دیناری عێراقی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا