پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لەدرێژەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان دوو سەربازی تورکیا کوژراون.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە دوو سەربازی تورکیا بە ناوەکانی عومەر یڵدرم و محەممەد عەلی چاپ کوژراون و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
مانگی نیسانی ڕابردوو تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵی لە ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین دەستپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.