پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی نەوتی عێراق، لەبارەی کێشەی دابینکردنی بەنزین ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی بەنزین نییە.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە،” ئەمڕۆ دابینکردنی بڕێکی زیاتری بەنزینی موحەسەن بۆ وێستگەکانی بەنزینی حکومی و ئەهلی دەستپێدەکات”.
ڕوونیکردەوە، لە دەرئەنجامی زیادبوونی خواستی بەکارهێنان لەلایەن هاوڵاتیانەوە کە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەم ڕێکارانە دەگیرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕەتیدەکەنەوە قەیرانی بەنزین لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دروست بوبێت و بۆئەوەی لەمەودا زانیاری ناڕاستی لەوشێوەیە بڵاونەبێتەوە لێکۆڵینەوە دەکەن.