پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بریارە شاندێكی باڵاى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی بەغدا بکات و لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق کۆبێتەوەو چەند پرسێکى ئەمنی هاوبەش تاوتوێ بکەن.
عادل زه‌نگه‌نه ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕاگه‌یاند، وابڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵاى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدا بكات، شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌گاته باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق‌و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌دات”.
دوشه‌ممه‌ى ڕابردوو سابت محه‌ممه‌د وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوپای عێراق‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئەوەى راگەیاند بوو، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه و لایەنى پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکاندا بەشدارن”.
بڕیارە لەو سەردانەدا شاندی وەزارەتى پێشمەرگە چەند پرسێکى ئەمنیی و پەیوەندیداری نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ بکرێت و یەکێکیش لەو پرسانە ئەو بۆشاییە ئەمنییە کە لە سنوری ناوچە کێشە لەسەرەکان دروست بووە.