‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ بووین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە تسوی وی، باڵیۆزی كۆماری چین لە عێراق.

‏‎لە دیدارێكدا كە ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و د.سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی ئابووری و كلتووری تاوتوێكران.

‏‎لە دیدارەكەدا جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان كرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون كە دۆخی ئەمڕۆی عیراق پێویستی بە گفتوگۆی نیشتمانی و بەرپرسیارانەیە لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر. لەسەر ئاستی هەرێمیش فراوانكردنی پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەرێم و چین بە گرنگ وەسفكرا كە سەرۆك مام جەلال بناغەدانەر و گەشەپێدەری بووە.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەبارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی عیراق روونكردنەوە و وتی، ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ بووین. هەوڵی هێوركردنەوەی دۆخەكەمان داوە و كارمان بۆ یەكڕیزی و هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كردووە. ئەركی هەموولایەكە هەوڵەكان لەپێناو ئاشتی، سەقامگیری و بونیادنانی وڵات چڕبكەنەوە.

‏‎لەبەرامبەردا تسوی وی، باڵیۆزی كۆماری چین پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد وەك سەرۆكی یەكێتی و وتی، بەگرنگییەوە لە رۆڵ و پێگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڕوانین و دڵنیاین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەستێكی ئەمیندایە. هەوڵەكانی بافڵ لە رابردوودا سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە یەكێتی پارێزەر و درێژەپێدەری سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلالە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا