تۆمەتبارێک دەستگیرا؛ 2 هەزار و 900 دۆلاری بە فێڵ لەکەسێک وەرگرتبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەسێک دەستگیرکرا کە بڕی دوو هەزار و نۆسەد دۆلاری بەفێل لەکەسێک وەرگرتووە.

ئەمڕۆ هەینی 17ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی دوو هەزارو نۆسەد دۆلاری لەلایەن كەسێكەوە بەفێڵ لێوەرگیراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەرەبەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبار لە قەزای پێنجوێن بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەروو، لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، ج ، ق ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا