پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 62 ساڵەی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای یەکڕیزیی لە لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکات بۆ تێپەڕاندی مەترسییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی 62 ساڵەی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە لایەنەکان دەکات یەکڕیزیی و تەبایی ناوخۆیان بپارێزن بۆ بەرەنگاربوونەوە و تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و مەترسیی و سەختییەکان و پاراستنی فیدڕاڵی و ماف و دەستکەوتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، گه‌لى كوردستان به بڕوا و به‌ره‌نگارى و گيانفيدايى و خوێن و قوربانى، يه‌كێك له سه‌رسه‌ختترين رژێمه خوێناوييه‌كانى ناوچه‌كه‌ى به چۆكدا هێنا و ناچارى كرد دان به مافه‌كانيدا بنێت. وێڕاى گه‌له‌كۆمه‌كيى نه‌ياران له دژى شۆڕش و نسكۆش، مه‌شخه‌ڵى شۆڕش هه‌رگيز نه‌كوژايه‌وه و ده‌ستكه‌وته‌كانى شۆڕش بوونه بناغه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم داوایی یەکڕیزیی و تەبایی دەکات و دەڵێت، ” جه‌خت له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و هاوكاريى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه. ئه‌مه تاقه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و مه‌ترسى و سه‌ختييه‌كان و پاراستنى فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هێنانه‌ديى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتره بۆ گه‌لى كوردستان”.