بزوتنەوەی گۆڕان خانەی راپەڕاندن هەڵدەبژێرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بەهەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ‎جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، رۆژی چوارشەممە (15_11_2023)، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوەی تەواوكاری خۆی ئەنجامدا و بڕیاردرا بەپێی ڕێكارەكانی دەستوری ناوخۆیی، خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردرێت.

ئەوەشهاتووە، ‎كارنامەی كۆبونەوەكە، تەواوكردنی تەوەرەكانی كۆبونەوەی رۆژی (21_10_2023 )ی جڤات بو، كە تێیدا تاوتوێی پەرەسەندنە سیاسییەكانی هەرێم، عێراق و ناوچەكە و كاریگەری ئەو هەلومەرجە سیاسییە لەسەر پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان و ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان كرا.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎دۆخی سیاسی و ئیداری و دارایی و یاسایی هەرێمی كوردستان و ئاڵنگارییەكانی بەردەم دامەزراوەكانی حكومڕانی، چارەسەركردنی كێشە یاسایی و سیاسییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئیتحادی، بەتایبەت دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ قەیرانی دارایی و باشكردنی بژێوی هاوڵاتیان و موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان، لەگەڵ پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ نوێكردنەوەی ڕەوایەتی سیاسی و لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم دامەزراوە شەرعییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا