فراكسیۆنی یەكێتی: یەكێتی سوورە لەسەر بەرگریكردن لە كەركوك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی راگەیەندراوێكی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاوكردەوە و دەڵێت، فراكسیۆنی یەكێتی لەسەر ئەو مادەو بڕگانەی پەیوەندی بە پارێزگای كەركوك هەبوو، ناڕازی بوو، بۆیە دەنگی بەو مادەو بڕگانە و كۆی یاساكە نەدا.

فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكەدا بڵاویكردەوە، بەشداریكردنیشیان لە دانیشتنەكە بۆ ئەوە بووە كەركوك بەدەر نەكرێت لە هەڵبژاردن، بەڵام ئەو مەرجانەی بۆ وردبینیكردن لە تۆماری دەنگدەرانی كەركوك دانراوە، ناڕوون و نادادپەروەرن و دژی كوردن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشدارییان لە دانیشتنەكە نەكرد تا نیساب تەواو بوو، بەبێ ئەوانیش دانیشتنەكە دەكرا، بۆیە بەناچاری بەشدارییان كرد، تا دوا هەوڵی خۆیان بدەن لە بەرژەوەندی كەركوك، بەڵام هێزە كوردستانییەكان بەیەك هەڵوێست مامەڵەیان لەگەڵ ئەو پرسە گرنگە نەكرد، لایەنێكی سیاسیش بۆ بەرژەوەندی حزبی لەبەرامبەر دوو كورسی كۆتای مەسیحییەكان و دەنگی ئاوارەكانی دەشتی نەینەوا، سازشی لەسەر كەركوك كرد.

فراكسیۆنی یەكێتیی جەختیشیكردوەتەوە، یەكێتی سوورە لەسەر ئامانج و ستراتیژی لەمێژینەی لەبەرگریكردن لە كەركوك و هەموو ناوچە كوردستانییە بەناهەق دابڕێنراوەكان، هەموو ڕێگایەكی دەستوری و یاسایی و سیاسیش دەگرێتەبەر و سازشكردن لەسەر كەركوكیش بۆ بەرژەوەندی حزبی مێژوو بە ناشیرینی دەینوسێتەوە و خەڵكی كەركوكیش لەبیری ناكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا