مەسرور بارزانی پەیامێکی بۆ ڕۆژی کرێکاران بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پابەندبوونی خۆمان بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆیان دووپاتدەکەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكارانی كوردستان و سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان ده‌كه‌م”.

وتیشی، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بایه‌خ و ڕێز و پێزانینەوە، لە‌ ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەت پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ده‌ستەبه‌ركردنی ژیانێکی باشتر و هەلومەرجی کارکردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەکاتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا