ئەنجومەنی وەزیران شاندی هەرێمی راسپارد لەگەڵ ناوەند لە گفتوگۆكانیان بەردەوام بن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 15_11_2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، ئەنجامی گفتوگۆی هاوبەشی نێوان وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدراڵ و شاندی هەرێم لە ڕۆژانی 12-13 /11 سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن سەرۆك وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكانەوە خرایەڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای پێشوازی و پشتیوانیكردن لە بەڕێوەچوونی ئەرێنی دانووستانەكان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كە ئەم پرۆسەیە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو لایەنەكان دەكات و بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم چەندین ملیار دۆلار زیان لە گەنجینەی گشتی كەوتووە، لە هەمان كاتدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پاراستنی ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپارد كە لە چوارچێوەی دەستوور لە هەوڵ و گفتوگۆكانیان بەردەوام بن.

ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پەرەپێدان و ڕێكخستنەوەی سیستمی دارایی و ژمێریاریی لە هەرێم كردەوە، بەجۆرێك كە ببێتە مایەی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەكانی خەرجیی دوور لە بیرۆكراتی و ڕووتین، هەروەها گرنگیی پەرەپێدانی بە دیجیتاڵكردنی مامەڵە و خزمەتگوزارییەكان بە ئاراستەی پێشكەشكردنی ئاسانكاریی و دەستكردنەوە و تواناداركردنی دامەزراوەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەرك و خزمەتگوزارییەكان، ئەمەش بەسوود وەرگرتن لەو ڕێژە داهاتی گەڕاوەی وەزارەتەكانیان، لە چوارچێوەی سیستمێكی دارایی وژمێریاریی پێشكەوتوو، هەر لەم پێناوەشدا، وەزارەتەكان ڕاسپێردران كە هاوكاری و هەماهەنگی وەزارەتی دارایی وئابووری بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا