قوباد تاڵەبانی: گەلی كوردستان ئەكادیمیستێكی شارەزای لەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ هاوخەمی دەردەبڕێت و رایگەیاند: بە كۆچكردنی دكتۆر مارف عومەر گوڵ، گەلی كوردستان پرۆفیسۆر و ئەكادیمیستێكی شارەزاو مامۆستای زانكۆ و نوسەر و شاعیرێكی دیار و قەڵەمێكی دەوڵەمەندی لەدەستدا.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پرسە نامەیەكی ئاراستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دكتۆر مارف عومەر گوڵ كرد و رایگەیاند: بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ، پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەكادیمیستی دیاری كورد دڵگران و نیگەران بوم.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: بە كۆچكردنی دكتۆر مارف عومەر گوڵ، گەلی كوردستان پرۆفیسۆر و ئەكادیمیستێكی شارەزاو مامۆستای زانكۆ و نوسەر و شاعیرێكی دیار و قەڵەمێكی دەوڵەمەندی لەدەستدا كەتەمەنی خۆی تەرخان كردبو بۆ خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەی و توێژینەوەی زۆر گرنگیشی لەسەر پرسی جینۆسایدی كورد هە‌بوو كە‌ لە‌ناوە‌ندە‌كاندا كە‌ڵكی زۆری لێوە‌ردە‌گیرا بۆ ئە‌و پرسە‌‌.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15_1_2022 پڕۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ بەهۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا