وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2023، بەسەرۆکایەتی شاندێکی وەزارەتی نەوت گەیشتە هەولێر بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر قسەی بۆ میدیاکان کرد و ووتی: “هۆکاری سەردانەکەمان لێک نزیکبوونەوەیەبەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنینەوت دەکەین”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ عێراق زۆر گرنگەچونکە بەپێی یاسای بوودجە، هەرێم رۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات”. و دەوڵەت پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها ووتیشی، لەگەڵ تورکیا لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

سەردانەکەی وەزیری نەوتی عێراق لەکاتێکدایە، دوو رۆژ پێش ئێستا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەوێ چاویکەوت بە سەرۆکایەتی وەزیرانی هەرێم و بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا