لە 21ی تشرینی یەکەمەوە 756 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی گەیشتوونەتە ناو کەرتی غەززە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە9ی تشرینی دووەم، مانگی سووری فەڵەستین ئاشکرایکرد، لەڕێگەی دەروازەی رەفەحەوە بۆ ناو کەرتی غەززە 106 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی وەرگرتووە.

لیژنەی مانگی سووری فەڵەستین ڕایگەیاند،” تیمەکانی مانگی سووری فەڵەستین 106 بارهەڵگریان لە مانگی سووری میسر وەرگرتووە، کە پڕبوون لە هاوکاری مرۆیی، ئەمە جگە لە پێنج ئەمبولانس کە لە کوێتەوە ڕەوانەکرابوون و لەڕێگەی دەروازەی رەفەحەوە هێنرایە ژوورەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بارهەڵگرەکان خۆراک، ئاو، پێداویستی پزیشکی و دەرمانیایان تێدابووە.

ڕوونیکردەوە، لە 21ی تشرینی یەکەمەوە 756 بارهەڵگر گەیشتوونەتە ناو کەرتی غەززە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل تائێستا ڕێگەیان نەداوە سووتەمەنی بچێتە ناو کەرتی غەززە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا