نرخی ئەمڕی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لەسەروو 165 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە9ی تشرینی دووەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 165 هەزار و 200 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار، چەندین ڕێکاری گرتووەتەبەر و ڕۆژانەش برێکی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە, دوێنێ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد و 100 دۆلار بەرامبەر بە 162 هەزار و 300 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەرزبووەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا