سەرۆك كۆمار جەخت دەكاتەوە لە سەرخستنی بەرنامەی كاری حكومەت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كاتی پێشوازی لە شاندێكی فراكسیۆنی سەنەدی نیشتمانی، سەرۆك كۆمار جەخت دەكاتەوە لە گرنگی هەوڵی هەمولایەك بۆ سەرخستنی بەرنامەی كاری حكومەت بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری.

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، رۆژی یەك شەممە 13 ی نۆڤێمبەر 2022، لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە شاندێكی فراكسیۆنی سەنەدی نیشتمانی عێراق و شاندی میوان پیرۆزباییان لە سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەركەكانیدا.

سەرۆك كۆمار سوپاسی ئەندامانی شاندەكەی كرد بۆ پیرۆزبایی و دەربڕینەكانیان و ئومێدی خواست هەموو لایەك سەركەوتو بن لە كارەكانیان بۆ خزمەتكردنی خەڵك و كاركردن بۆ بە بەدیهێنانی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی، هەروەها جەختیشی كردووە لە گرنگی خستنەگەڕی هەوڵی چڕوپڕ بۆ پشتیوانیكردن لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت كە بریتیە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە عێراقییەكان و بە دیهێنانی داواكارییە ڕاستەقینەكانیان كە دەستوور زامنی ژیانێكی شایستەیان بۆ دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا