پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەکاری 3 تۆمەتباریان بەبڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکرد کەبەنیاز بوون لەناوبازاڕدا ساغی بکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ساختەکاری چاودێری خرایە سەر 3 تۆمەتبار لەناوبازاڕی شاری سلێمانی، دەرکەوت کەبڕێک پارەی ساختەیان پێیەو بەنیازن ساغی بکەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سێ تۆمەتبارەکە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕی 19500 دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە.
ئەوەش هاتووە، لەئێستادا هەر 3 تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.