سبەینێ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، سبەینێ سێشەممە، موچەی مانگی ئابی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، سبەینێ سێشەممە 7ی تشرینی دووەم، موچەی ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی، دابەش دەکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە2ی تشرینی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، خشتەی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە لە ڕۆژی شەممەوە 4/11/2023، بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی موچە کرا و ڕۆژی پێنجشەممە9/11/2023، بە وەزارەتی خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا