پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی ئیسرائیل بە ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل، باڵیۆزی تورکیا لە تەلئەبیب دەکشێنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە4ی تشرینی دووەم، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بڕیاردراوە، شاکر ئۆزگان، باڵیۆزی تورکیا لە ئیسرائیل بەمەبەستی ڕاوێژکردن لەگەڵی بانگهێشتی تورکیا بکرێتەوە.
ڕوونیکردەوە، ئیسرائیل ئەو بانگەوازەی بۆی کراوە بەمەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕەتیکردووەتەوە و بەردەوامە لە هێرشکردن بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهەموو شێوەیەک لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕێگری لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکرێت.