پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئایار، دووەم ڕۆژی دیداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە لە دووەم ڕۆژی دیدارەکەدا لیژنەکان دەست بە کارەکانی خۆیان بکەن کە پێکهاتوون لە 14 لیژنە و نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژ و بوار و کەرتە جیاوازەکان دەکەن.
لیژنەکان دابەش بوون بەسەر دوو بەشدا، بەشی یەکەم لە کاتژمێر 9:30ی بەیانی دەستی بە کارەکانی کرد و بڕیارە تا 12:30ی نیوەڕۆ بخایەنێت، دواتر بەشی دووەمی لیژنەکان لە کاتژمێر 12:30ی نیوەڕۆ دەست بە کارەکانیان دەکەن و تا 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبن.
دیداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژی شەممە 28ی ئایاری 2022، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە دەستیپێکرد و دیدارەکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت.