قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی ژنان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەبۆنەی یادی 34 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەت و ئەندامانی یەکێتییەکە دەکات و دەڵێت، ” خەبات و تێکۆشانتان لە 34 ساڵی رابردوودا لەپێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان بەرز دەنرخێنم.”

دەقی پیرۆزباییەکە…

بەڕێز خاتوو کافیە سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ژنانی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی سکرتارییەت وھەموو ئەندامانی یەکێتیی ژنانی کوردستان.

لە یادی 34 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی یەکێتیی ژنان و سەرجەم ژنانی کوردستان دەکەم، خەبات و تێکۆشانتان لە 34 ساڵی رابردوودا لەپێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان بەرز دەنرخێنم.

سەرباری ھەوڵ و ماندووبوونی بێ وچانی ئێوە و رێکخراوەکان و چالاکوانەکانیتر، شتێکی شاراوە نییە کە ھێشتا دۆخی ژنان لە کۆمەڵگای ئێمەدا لە ئاستێکی پێویستدا نییە، ھەربۆیە جێی خۆیەتی، بە ھاوکاری رێکخراوەکان و چالاکوانەکانی دیکەی مافەکانی ژنان، بە روانینێکی رەخنەگرانەوە ھەڵسەنگاندنێکی نوێ بۆ دۆخی ئێستا و چۆنییەتی کارکردن لە داھاتوودا بکەن.

پێکەوە ھەڵە و کەموکوڕییەکان دەستنیشان بکەن و دواتر پلان و ستراتیژێکی گونجاو لەگەڵ دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و ئابوری کۆمەڵگای کوردستان دابڕێژن و گوڕوتینێکی نوێ بدەنەوە بە بزووتنەوەی ژنانی کوردستان.

ھیوادارم و گەشبینیشم یەکێتیی ژنانی کوردستان، (34)مین ساڵی تێکۆشانی خۆی بکاتە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و دانانی بناغەیەکی پتەوتر بۆ تێکۆشانی لە ساڵەکانی داھاتوودا. لەم پێناوەشدا وەک ھاوبیرێکی خۆتان ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکارییەکم.

قوباد تاڵەبانی

سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا