ئیسرائیل هەزاران کرێکاری فەڵەستینی دیپۆرتی کەرتی غەززە دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل بڕیاریدا هەزاران کرێکاری فەڵەستینی دیپۆرتی کەرتی غەززە بکاتەوە سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکانی فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر ئەو کەرتە.

ئەمڕۆ هەینی، 3ـی تشرینی دووەمی 2023، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری پەیامنێرەکانی لە کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل بڕیاری داوە سەرجەم ئەو هاوڵاتییە فەڵەستینیانە دیپۆرتی کەرتی غەززە بکاتەوە، کە بۆ کارکردن و پەیداکردنی بژێوی ژیانیان روویان لە شارەکانی ئیسرائیل کردبوو.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆککوەزیرانی ئیسرائیل بە ئاژانسی فران پرێسی ووتووە، “ئەم کرێکارانە لە یەکەم رۆژی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل (7ـی 10ی 2023) وەک هەر رۆژێکی دیکەی ئاسایی هاتبوونە شارەکانی ئیسرائیل بۆ کارکردن و لەلایەن پۆلیس و سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکرابوون، لە ئێستادا ئازادکراون و دەگەڕێندرێنەوە بۆ کەرتی غەززە”.

ئەو کرێکارانە، لەرێگەی دەروازەی کەرەم شالووم، کە دەکەوێتە نێوان

کرێکارەکان کە دیپۆرتی کەرتی غەززە کراونەتەوە دەڵێن، لە دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە دەستبەسەرکراون و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە. هەندێکیان هێشتا ستیکەری پلاستیکییان بە قاچەکانیانەوە بووە کە ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەسەر بووە کە دەستبەسەرکراون.

جەمال ئیسماعیل، کرێکاری کەمپی پەنابەرانی مەغازی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەڵێت: “پێشتر لە بەرامبەر کەمترین نرخدا خزمەتمان دەکردن، لە ماڵ و چێشتخانە و لە بازاڕەکاندا کارمان دەکرد و سەرەڕای ئەوەش زەلیل بووین”.

بەگوێرەی رێکەوتننامەکانی پێشووی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات، وەزارەتی دارایی ئیسرائیل بەناوی فەڵەستینەوە باج لە هاوڵاتییانی فەڵەستینی کۆدەکاتەوە و تەواوی داهاتی کەرتەکە بەدەست ئیسرائیلەوە دەبێت، پاشانیش، ئیسرائیل مانگانە شایستەی دارایی کەرتی غەززە دەنێرێت بۆ هاوڵاتییان و دابەشی دەکاتەوە، بەم پێیە بێت، کەرتی رۆژئاوای غەززە دەسەڵاتێکی ئۆتۆنۆمی سنوورداری هەیە و بەردەوام کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات لەم روانگەیەوە سەرچاوە دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا