هاتوچۆی هەولێر دەستگیرکردنی شۆفێرێکی راگەیاند کە زیانی بە کامێراکانی هاتوچۆ گەیاندووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، شۆفێرێك دوای ئەوەی بەهۆی تیژڕۆیی لەلایەن كامێراكانی چاودێری خێراییەوە سزای سەرپێچی بۆ تۆماركرا، هەڵساوە بەهەوڵدان بۆ شكاندنی كامێراكە. دەشڵێت: لەماوەیەکی زۆر کەمدا شوفێرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیرکراو ئوتومبێلەکەشی دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: رۆژی 26_10_2023 لە کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی، شوفێرێک لەسەر جوتسایدی لاوان بەهۆی تیژڕۆیی لەلایەن کامێراکانی چاودێری خێراییەوە سزای سەرپێچی بۆ تۆمارکرا، شوفێرەکەش لەجیاتی ئەوەی هەوڵبدات کە ئەوهەڵەیە دوبارە نەکاتەوە، هەڵسا بەهەوڵدان بۆ شکاندنی کامێراکە، بەبێ ئەوەی بزانێت کەوا هەر کامێرایەک چەندین کامێرای نهێنی چاودێری بۆ دانراوەو هەر دەستدرێژییەک تۆماردەکەن بۆ سەر کامێرەکان بەهەمو وردەکارییەوە.

ئەوەشهاتووە، لەدوای ڕوداوەکە لەماوەیەکی زۆر کەمدا شوفێرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیرکراو ئوتومبێلەکەشی دەستی بەسەرداگیرا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو شۆفێرە ئێستا بەبڕیاری دادوەر بەندکراوە بەپێی مادەی 477 لەیاسای سزادانی عێراقی و سەرجەم زیانەکانی پێ چاکدەکرێنەوە جگە لەسزاکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا