باسم عەوادی: ئەگەر حکومەت ناچار بێت بەنرخی بانکی ناوەندی دۆلار بە هاوڵاتییان دەفرۆشێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە30ی تشرینی یەکەم، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، ئەگەر قەیرانی دۆلار بەردەوام بێت، حکومەت ناچاردەبێت ڕاستەوخۆ بەنرخی بانکی ناوەندی دۆلار بە هاوڵاتییان بفرۆشێت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دراو، لەگەڵ چین بە دراوی یەن بازرگانی دەکات و لەگەڵ ئێران و ئیماراتیش بە دراو تمەن و درهەم بازرگانی دەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، لە بەردەوامی قەیرانی دۆلار، ئەگەر ناچار بێت ڕاستەوخۆ بەنرخی بانکی ناوەندی دۆلار بە هاوڵاتییان دەفرۆشێت.

ڕوونیکردەوە، ” بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خانوبەرە و ئۆتۆمبێل هەبووە، بەڵام توانیومانە ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی خواردن بکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا