بەشێوەیەکی سنوردار هێڵی پەیوەندی و ئینتەرنێت بۆ غەززە گەڕایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسەکانی هەواڵ لە فەڵەستین ڕایانگەیاند، بەشێوەیەکی سنوردار هێڵی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بۆ گەڕەک و شوێنەکانی غەززە گەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە29ی تشرینی یەکەم، نت بلوکس، کە چاودێری هێڵەکانی ئینتەرنێت لە غەززە دەکات، ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی هێڵەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەتی غەززە لە ڕۆژی هەینییەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوت و پچڕان، لەئێستادا بەشێوەیەکی سنوردار ئینتەرنێت و هێڵی پەیوەندیکردن گەڕاوەتەوە بۆ بەشێک لە گەڕەک و شوێنەکانی غەززە، بەتایبەتی بەشی باشووری شارەکە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای پچڕانی هێڵی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت داوا لە ئیلۆن ماسک، خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس کرا، کە ئینتەرنێت بۆ ئەو شارە دابین بکات، لەئەنجامدا ئەویش ئامادەیی خۆی نیشاندا، کە لەڕێگای ستارلینکەوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ تیمەکانی فریاکەوتن و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە دابین بکات.

لەکاتێکدا، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ڕۆژی هەینییەوە هێڵی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت پچڕان و دوێنی تەندروستی جیهانیس ڕایگەیاند، پچڕانی هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت چارەسەرکردنی بریندارەکانی لە غەززە ئەستەم کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا