پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و تائێستا هەشت هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ئاشکرایکرد، ژمارەی کوژراوان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەتی غەززە لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا گەیشتووەتە سەروو هەشت هەزار کەس، کە %50یان منداڵن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی دووشەممە30ی تشرینی یەکەم، بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنی خۆی لەسەر دۆخەکە ئەنجام بدات.
لەڕۆژی 7ی مانگی تشرینی یەکەمەوە، جەنگ لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە ژمارەی قوربانیان لە بەرزبوونەوەدان.