“حکومەتی هەرێم پابەند نیە بە جێبەجێکردنی یاسای بوودجەی عێراق”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی و ئەو رێسایانەی حکوومەتی فیدراڵی بۆ هەرێمی داناوە لەبارەی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی فەرامانبەرانی هەرێم.

یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی لە یاسای بوودجەدا تایبەتن بە هەرێم”.

وتیشی، “لیژنەی دارایی کاردەکەن بۆ بانگهێشتکردنی تەیف سامی، وەزیری دارایی بۆ پەرلەمانی عێراق، تا لەوێ وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانەی بەرپرسانی کورد لە هەرێم بداتەوە سەبارەت بە نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێم لەلایەن عێراق و رادەستکردنی داهاتە نەوتیی و نانەوتییەکان”.

کیلابی ئەوەشی خستەڕوو، کە وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە حکوومەتی هەرێم هیچ پابەنەدییەکی بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بوودجەی عێراق جێبەجێنەکردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا