پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆشکی دوبلینیان لە پارکی هەواری شار داخست.
لەوبارەیەوە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە (2022.9.1) لیژنەکانیان سەردانی پارکی هەواری شاریان کردووە، دەرکەوتوە کە کۆشکی دوبلین پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن نابێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کۆشکی دوبلین پێشتر دوجار ئاگادارکراوەتەوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بێت، بەڵام لەسەرپێچیکردن بەردەوام بووە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.