بۆردومانەكانی توركیا ئاو‌و كارەبای لە ملیۆنان كەس لە رۆژئاوای كوردستان بڕیوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان وێڕای برینداربوون و گیانلەدەستدانی دەیان هاووڵاتی و ئەندامانی هێزەكانی ناوخۆ، بووەنەتە هۆی پچڕانی ئاو و كارەبای ملیۆنان هاووڵاتی لە ناوچە جیاجیاكاندا.

ئادەم كوگل، جێگری بەڕێوەبەرێتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقای رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، دەڵێت، بە ئامانجگرتنی ژێرخانەكان لە سەرانسەری رۆژئاوای كوردستان، لەوانەش وێستگەكانی كارەبا و ئاو، ناپابەندیی توركیا پیشان دەدەن و قەیرانە مرۆییەكان توندتر دەكەن لە ناوچەكەدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، دانیشتووانی شاری حەسەكە و ناوچەكانی دەوروبەری، كە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ڕووبەڕووی قەیرانی سەختی ئاو بوونەتەوە، ئێستا قورسایی زیادبوونی بۆردومان و وێرانكارییەكان لەسەریان زیاتر بووە و نەهامەتییەكانیان بۆ بەدەستهێنانی ئاو گەورەتر دەكات.

سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەكانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان توركیا لە پاییزی ساڵی 2019 وە، ئاوی وێستگەی عەلوكی ناوبەناو لە شاری حەسەكە و گوندەكانی دەبڕێت.

هێرشەكانی ئۆكتۆبەری 2023 یەكەمجار نییە، كە توركیا بە ئەنقەست ژێرخانی ناوچەكە بكاتە ئامانج، بەپێی راپۆرتی هیومان رایتس وۆچ، هێرشە ئاسمانییەكان لە مانگی تشرینی دووهەمی 2022 دا زیانی زۆری بە ناوچە چڕ و ژێرخانە گرنگەكان گەیاندووە.

ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە ئاماژەی بەوەداوە كە “بەپێی یاساكانی جەنگ، توركیا و لایەنەكانی دیكەی شەڕی چەكداری نابێت هێرش بكەنە سەر ئەو ژێرخانانەی كە پێویستن بۆ هێشتنەوەی هاووڵاتیان لە ژیاندا، یان لەناویان ببەن یان لەكاریان بخەن، لەوانەش دابەشكردنی ئاو و تۆڕی ئاوەڕۆكان”.

لە لایەكی دیكەوەو بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوا، لەسەرەتای ئەم مانگەدا فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی دامەزراوەكانی نەوت و كارەبا و ئاویان كردووە، كە بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی و ئەندامانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ گیانیان لەدەستداوە و ژێرخانی ئابووری رۆژئاوایان خاپوور كردووە بۆ ئەوەی دانیشتووانی ناوچە جیاجیاكان ناچاربكەن ناوچەكە بەجێبهێڵن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا