کۆمسیۆن وادەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی بۆ هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە26ی تشرینی یەکەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵژاردنەکانی عێراق، وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند.

جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵژاردنەکان لە عێراق ئاشکرایکرد، کۆمسیۆن بڕیاری داوە لە ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی داهاتوو واتە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستپێبکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی 31ی ئەم مانگە دوا وادەی ڕاوەستان و پەسەندکردنی کاندیدان دەبێت.

بڕیارە، لە ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا