نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 92 دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 92 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 86 دۆلار و 73 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەگەڵ ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا نرخەکانی نەوت بەشێوەی بەرچاو دابەزین، بەڵام پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوت ببوژێتەوە بەتایبەتی لە مانگی کانوونی یەکەم کاتێک بڕیاری قەدەغەی نەوتی ڕوسی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا