لە شارێكی عێراق باوكێك تاوانێكی قێزەون ئەنجام دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی پارێزگای میسان پیاوێكیان دەستگیركرد كە كچە 13 ساڵانەكەی كوشتووە، بۆ شاردنەوەی تاوانەكەشی تەرمی كچەكەی لە شوێنێكی نادیار شاردووەتەوە.

رۆژی 25ی تشرینی یەكەمی 2023، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی پیاوێكی راگەیاند، كە بەر لە چوار رۆژ كچە 13 ساڵانەكەی خۆی كوشتووە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو پیاوە بۆ شاردنەوەی تاوانەكەی، تەرمی كچەكەی لە ناوچەیەكی قەزای قەلعەی سەر بە پارێزگای میسان خستووەتە ژێر گڵەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو پیاوە دوای دەستگیركردنی، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دانی بە تاوانەكە ناوە و وتوویەتی، بەهۆی كێشەیەكی خێزانی، كچەكەی كوشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا