ئێران بۆ هەولێر و بەغدا: خۆتان کێشەکانی خۆتان چارەسەر بکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “پرسە ناوخۆییەکانی عێراق و هەرێم پەیوەندییان بە خودی عێراقەوە هەیە و دەبێت خۆیان کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن”.

ئەمڕۆ سەعید خەتیبزادە لە کۆنگەرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەگرنگیی و لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرسە ناوخۆییەکانی عێراق دەکەین، بەڵام ئەو بابەتانە پەیوەندییان بە عێراق خۆیەوە هەیە”.

وتیشی، “هەرێمی کوردستان لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە تێگەیشتنی هاوبەش گەیشتووە لەگەڵ حکومەتی ناوەند و ئێمەش بەردەوام هیوامان بۆ یەکڕیزی و لێکنزیکی حکومەتی عێراق و بەشە جیاجیاکانی وڵاتەکە خواستووە”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “هیوادارین ناکۆکییەکان کەمببنەوە و لەسەر ئەو بڕوایەین کە لایەنەکان لەیەکتری نزیک ببنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا