نزیکەی 22 هەزار خێزان فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕکردووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، ژمارەی ئەو خێزانانەی فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونیان پرکردوەتەوە گەیشتوەتە 21 هەزارو 791 فۆرم و ئاگادارییەکیش دەداتە هاوڵاتییان.

پڕکردنەوەی فۆرمەکە تاوەکو رۆژی 1/12/2023 بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بەناردنی داواکاریەکەی لەڕێی ئەژماری تایبەت بەخۆی بەردەوام تا بەردەست بوونی سیستمی ناوبراو دەسەڵاتی پیاداچونەوەی زانیاریەکانی هەیە. هەر لەڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی هەیە.

ژمارەی یەکەکان لە چوارچێوەی یاسای نیشتەجێبووندا دروستکراون کە ژمارەیان 9 هەزار و چوار یەکەی نیشتەجێبوونە، کە بەشێکیان تەواو بوون و بەشێکیان کارکردن تێیاندا بەردەوامە.

رێککەوتی 8ـی ئابی 2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە مەراسیمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت و کرێنشینانی کوردستان راگەیاند. پاش تەواوبوونی پڕکردنەوەی فۆرمەکانیش، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی یەکەکان، کە بەشێوەی قیستی درێژخایەن و بێ وەرگرتنی پێشکەی بە ماوەی25 ساڵ دەدرێت بە هاوڵاتیان.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کلیل لەم بەستەرەیە بکە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا